بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی، پێنج شەممە ٤ی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم.
پلەکانی گەرماش کە مێک نزم دەبێتەوە بە ١ بۆ ٢ پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ هەینی ٥ی ئەیلول کەشناسی دەڵێت'' ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرای با لەسەر خۆ دەبێت و لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری کەمێک چالاک بوونی هەیە بۆ ماوەیەکی کەم و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.''
پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم:
هەولێر : ٤٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٩ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٨ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤١ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٩ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان ٤١ پلەی سیلیزی