ئۆجەلان نامەیەك ئاراستەی جڤاكی ئێزیدی دەكات
عەبدوڵڵا ئۆجەلان
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، نامەیەك ئاراستەی جڤاتی ئێزیدی دەكات و دەڵێت "كۆمەڵگای ئێزدیمان، چونكە نرخێكی هەرەگرنگی جەوهەری كوردەواری لەخۆگرتووە و لەدژی هەموو هەڕەشەكان باوەڕی خۆی پاراستووە، رووبەڕووی گەورەترین هێرش بووەتەوه".
لە بەشێكی ئەو نامەیەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە)دا، هاتووە، "لەدژی سیاسەتی قڕكردن، توواندنەوە و نكۆڵی‌كردن، كە لەبەرامبەر گەلی كورد بەرێوەدەچێت ، دەبێت هەبوونی خۆمان لەبواری كولتووری ، باوەڕی و ناسنامە بپارێزین. ئەمە وەك خاڵێكی ریشەیی و سەركەوتنی ئازادی ، لە رۆژی ئەمرۆماندا كەوتووەتە رۆژەڤەوە و نۆژەن بووەتەوە".
ده‌قی په‌یامی ئۆجەلان
جوگرافیا و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که به‌درێژایی مێژووی شارستانی شایه‌تیان بۆ ته‌واوی نه‌هامه‌تییه‌کانی مرۆڤایه‌تی کردووه ، له‌و دووسه‌د ساڵه‌ی رابردوودا به‌رده‌وام و تا ئێستاش رووبه‌رووی گه‌وره‌ترین هێرش ، کۆمه‌ڵکوژی و قڕکردنی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌بنه‌وه . به بڵاوبوونه‌وه‌ی سێ ئه‌سپی مه‌حشه‌ری (سه‌رماداری ، نه‌ته‌وه ــ ده‌وڵه‌ت ، پیشه‌سازی ) ی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری له‌و هه‌رێمه ، خاک و گه‌له‌که‌مان ناچاربووه له چنگی کائۆسێکدا که له قڕکردنی باوه‌ڕی ، نه‌ته‌وه و ئه‌تنیک کۆڵنادات و مێژوو شه‌رمی لێده‌کات بژین . بێ گومان به‌و هێرشه هه‌وڵدراوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌له به‌رخۆدانڤانه‌ی هیچ کاتێک تێک ناچێت له‌ناوببرێت و ئیراده‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تیش به هه‌وڵدانێکی پیرۆز هه‌وڵیداوه له‌سه‌ر ئه‌و خاکه خۆی بپارێزێت. هێزه هه‌رێمی و جیهانگیرییه‌کانی سه‌رمایه‌داری هێشتا ده‌ستیان له هه‌نگاو و هه‌وڵدانه‌کانی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته دڵپاکیه به‌رنه‌داوه که ده‌توانێت مرۆڤایه‌تی فراوانتر بکات . ئه‌و هێرشه‌ی قرکردنه له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد و به‌تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی که ده‌وڵه‌مه‌ندی باوه‌ڕی کولتووری کوردان پێناسه‌ده‌کات ، ده‌توانن ئه‌و رێنماییه فه‌لسه‌فییه و مێژوویه بنرخێنن . ئه‌رکی رۆژانه‌یمان ئه‌وه‌یه که روودا و گۆرانکارییه‌کانی رۆژانه له‌ده‌ره‌وه‌ی مێژوو هه‌ڵنه‌سه‌نگێنین ، په‌یوه‌ست به سه‌ربه‌خۆیی خۆمان و په‌یوه‌ندی به‌مێژوو ــ کۆمه‌ڵگا بنرخێنین و تێبگه‌ین . بۆیه له‌دژی ئه‌و نه‌هامه‌تیه و خیانه‌ته‌ی له‌که‌سایه‌تی کۆمه‌لگای ئێزیدی رووبه‌رووی هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌بێته‌وه ، به‌رخۆدان ، ئیراده ، عه‌شق و خۆشه‌ویستی بۆ ئازادی که ده‌روێشی عه‌بدی وه‌ک کانی ژیانی پێشکه‌ش کرد ، بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی رێگای مێژوو ــ کۆمه‌ڵگا نیشان ده‌دات .
له‌دژی سیاسه‌تی قڕکردن ، تواندنه‌وه و نکۆڵی کردن که له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد به‌رێوه‌ده‌چێت ، ده‌بێت هه‌بوونی خۆمان له‌بواری کولتوری ، باوه‌ڕی و ناسنامه بپارێزین . ئه‌مه وه‌ک خاڵێکی ریشه‌یی و سه‌رکه‌وتنی ئازادی ، له رۆژی ئه‌مرۆماندا که‌و تۆته رۆژه‌ڤه‌وه و نۆژه‌ن بۆته‌وه . له‌ناو ئه‌و بابه‌تانه‌ی خۆپاراستنی هه‌بووندا ، کۆمه‌ڵگای ئێزیدیمان ، چونکه نرخێکی هه‌ره گرنگی جه‌وهه‌ری کورده‌واری له‌خۆگرتووه و له‌دژی هه‌موو هه‌ره‌شه‌کان باوه‌ڕی خۆی پاراستووه ، رووبه‌رووی گه‌وره‌ترین هێرش بۆته‌وه . له‌و کاته‌دا کۆچبه‌ری ناچاری له کوردستان ، ئه‌و گوندانه‌ی چۆڵکراون ، هه‌ندێک که‌مته‌رخه‌می بیانیبوون له جه‌وهه‌ری خۆیان له هه‌نده‌ران ، ده‌بێت وه‌ک ئه‌و رووداوانه نه‌بینرێن که بوێری ده‌داته ئه‌و هێزانه‌ی ده‌خوازن کۆمه‌ڵگای ئێزیدی رووبه‌رووی قڕکردن بکه‌نه‌وه. واتا رێکخستنبوونێک له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌خنه‌دان ، که‌مته‌رخه‌می نه‌بوونی هێزی جه‌وهه‌ری ، به‌رێوه‌به‌ری جه‌وهه‌ری ، ده‌بێت وه‌ک ئه‌و بابه‌تانه ببینرێن که پێویسته نه‌مێنن . کۆمه‌ڵکوژی شه‌نگال ، دۆخی ژنانی ئێزیدی ئه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌کراون و هه‌وڵده‌درێت به‌شێوه‌یه‌کی نامه‌ردانه له بازاره‌کان کۆیله‌بکرێن ، دۆخی په‌نابه‌ری له هه‌ڵومه‌رجی خراپ و حه‌قیقه‌تی شوێنه پیرۆزه‌کان هه‌وڵده‌درێت له‌ناوببرێن ، ئه‌مه‌ش ناچاری و پێویستی هێزی جه‌وهه‌ری ــ به‌رێوه‌به‌ری به شێوه‌یه‌کی روون ده‌خاته به‌رچاو . پێویسته بزانرێت ئه‌گه‌ر خه‌باتێک له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌رێوه‌بچێت و لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بکرێت ، ئیراده‌یه‌کی به‌و شێوه‌یه ده‌رده‌که‌وێت که نه‌ک ته‌نیا چه‌ته‌کانی داعش ، که کۆنترۆلی ده‌ستی هێزه هه‌گه‌مۆنه‌کانه ، خاوه‌نی ئه‌و پیلانه سوپای هه‌ره مه‌زنیش بێنه سه‌ر رێگا ناتوانن . ده‌مه‌وێت بڵێم شرۆڤه‌کانمان له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی ، تێزی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتیش وه‌ک مایینده‌یه‌کی راست بۆ چاره‌سه‌ری و زه‌حمه‌تی هه‌رێمی بکه‌ن . له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه سڵاوی خۆم ئاراسته‌ی ژنانی ئێزیدی ، ئه‌وانه‌ی من شاهیدی هه‌ره زیندووی قاره‌مانی ئه‌وانم و ته‌واوی کۆمه‌ڵگای ئێزیدیمان ده‌که‌م ،ده‌مه‌وێت جارێکی دیکه بڵێم که سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه‌ی منی تێدام ، ستایشی هه‌ڵویستی پیرۆزی ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر قڕکردن ده‌که‌م .
عه‌بدوڵڵا ئۆجالان
زیندانی دورگه‌ی ئیمراڵی
PM:01:38:13/12/2014