سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی لەدایکبوونی ''پێغەمبەر محەممەد د.خ'' پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت'' داواکارن لە خودا پەیامەکانی باڵ بەسەر کۆمەڵگەی موسڵمانان و مرۆڤایەتیدا بکێشێت و رێنوێنیی هەموومان بکات.
نێچیرڤان بارزانی، ڕۆژی ٤ی ئەیلول، لە پەیامەکەیدا هیوای خواستووە، یادی مەولوود "خۆشی و کامهرانی لهگهڵ خۆیدا بهێنێت و ببێته هۆی ئاشتی و ئاسوودهیی بۆ ههمووان."
لەلای خۆشیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت'' هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، دەرفەتێک بێت بۆ زیاتر بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرزەکانی مرۆڤایەتی و پەرەپێدانی ئاشتی و تەبایی و بەیەکەوەژیان و دادپەروەری.''
بەپێی رۆژژمێری کۆچی، ١٢ی رەبیعی ئەوەلی هەموو ساڵێک بەبڕوای بەشێکی زۆر لە زانایان ئەو رۆژەیە کە پێغەمبەری ئیسلام تێیدا لەدایکبووە، بۆیە ئەو رۆژە لەلای موسڵمانان رۆژێکی پیرۆزە.