ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی ئەیلول، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی رۆڤیا-هەولێر، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بە سەختی بریندارە.
لەبارەی رووداوەکەوە سەعید عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی هاتووچۆی رۆڤیا رایگەیاندووە'' رووداوەکە کاتژمێر٠٩:٤٥ ئەم بەیانییە بووە شۆفێرێکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە ئۆڤەرپاسێک دا کێشاوە.''
بەو هۆیەوە پێشمەرگەیەک کە لای ئۆڤەرپاسەکە وەستابوو، لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و هاوسەرەکەیگیانیان لەدەستداوە. هەروەها کچێکیشیان بریندارە.
بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی هاتووچۆی رۆڤیا دەڵێت'' تەندروستیی کچەکەش باش نییە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ.''