سلێمانی.. ڕووداوێکی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە


 پێنج شەممە ٤ی ئەیلول، لە شاری سلێمانی لە ئاکامی رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان میکسەرێکی چیمەنتۆ و ئۆتۆمبێلێکی تر کەسێک گیانی لەدەستدا و دوانی تریش بریندارن.
  
سامان نادر بەڕێوەبەڕی سەنتەری فریاکەوتن لە سلێمانی راگەیاند" کە ئەمڕۆ لە ترافیک لایتەکەی کەسنەزان لە شاری سلیمانی میکسەرێکی چیمەنتۆ خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی دیکە کێشاوە وبەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.''

ئاشکراشی کردووە، کە ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی کەرکوکە و جلی سەربازی لەبەردابووە و پێدەچێت پێشمەرگە بێت و بۆ کار هاتبێتە سلێمانی.




PM:12:52:04/09/2025