سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق هۆكاری دواكەوتنی موچەی
ئەم مانگەی خانەنشینان بۆ هۆكاری تەكنیكی دەگەڕێتەوە.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی
دارایی حكومەتی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی وتووە: دواكەوتنی موچەی مانگی ئەیلولی
فەرمانبەران هۆكارەكەی تەنیا تەكنیكیەو هیچ پەیوەندییەكی بەكێشەی نەختینەییەوە نییە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە موچەی خانەنشینان تەرخانكراوەو لایەنی
بانكییش كاردەكەن بۆ ئەوەی دەستبكەن بەدابەشكردنی و جەخیشكراوەتەوە لەوەی كە هەوڵدەدەن
بۆمانگەكانی داهاتوو موچەی خانەنشینان لەوادەی خۆیدا دابەشبكرێت.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕەتكردوەتەوە بابەتی دواكەوتنی موچە تێكەڵ بەپرسی سیاسی بكرێت
و وەك ئامرازێك لەدژی بەرامبەر بەكاربهێنرێت بەتایبەتیش لەسەرو بەندی ئەو هەڵبژاردنەی
كە لەبەردەمدایە.