شاندی هەرێم مەرجەکانی عێراق بۆ ناردنی موچە رەتدەکاتەوە

سەرچاوەیەک لە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات حکومەتی عێراق داوای رادەستکردنی تەواوی داهاتی نانەوتی و گێڕانەوەی ٥٠٪ی داهاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کردووە بەڵام شاندی هەرێمی کوردستان رەتیانکردووەتەوە.

سەرچاوەکە بە کاناڵ ٨ی وتووە: کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامی دەبێت کە تایبەتە پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان.

بە پێی ئەو زانیارییانە لە کۆبوونەوەکەدا راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشدارە، بەڵام تەیف سامی بەشدارنییە و پێدەچێت پەیوەندی بە بەشدارینەکردنی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستانەوە هەبێت.




PM:03:33:04/09/2025