ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی عێراق بوێری نییه تاوانبارانی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بناسێنێت.
پێنجشه‌ممه، ٤ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٥، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوویەتی، گرووپه چه‌كداره‌كان له‌ناو عێراق له مانگی ته‌ممووزی ئه‌م ساڵدا، ٣٨ جار به درۆن هێرشیان كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك كێڵگه‌ی نه‌وتی و دامه‌زراوه‌كانی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات حكوومه‌تی عێراق وه‌كوو نه‌ریتێكی دووباره لیژنه‌یه‌كی بۆ به‌دواداچوونی ڕاستییه‌كان پێكهێنا.
هۆشیار زێباری هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه فه‌رمی و په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاپۆرتێكیان له‌م باره‌وه ده‌ركردووه و دانیان به هێرشه‌كاندا ناوه، بوێرییان نییه تاوانبارانی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بناسێنن.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای مانگی تەممووزەوە ٣٨ هێرش درۆنیی و مووشەكیی كرانه سەر شارەكانی هەرێمی كوردستان، لەو ژمارەیەش ٩ هێرشیان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكان بوون، كە بریتی بوون لە كێڵگە نەوتەكانی (خورمەڵە، كۆرمۆر، سەرسنک، ئەترووش، بای حەسەن، پێشخابوور، تاوكێ، هەنت ئۆیڵ)، هێرشەکانی دیکەش بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان و فڕۆكەخانەكان بوون.