لە هەولێر شەڕە تەقە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە یەکێک لە مزگەوتەوکانی هەولێر شەڕەتەقە رویدا و بەو بۆنەیەوە منداڵێک بریندار بوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی ئەیلول لە یەکێک لە مزگەوتەکانی هەولێر  ئێوارە خوانێک بۆ سێ هەزار کەس رێکخرابوو، دوو لەو کەسانەی دەچنە ئەو شوێنە، کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییان لەنێواندا هەبووە. پاش ئەوەی یەکتریان بینیوە، راستەوخۆ تەقەیان لەیەکتر کردووە.

لە ئەنجامدا مـنداڵێک برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.




PM:10:25:04/09/2025