نرخی نەوت ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەراوەرد بە ڕۆژی رابردوو دابەزی
ئەمڕۆ هەینی لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٦٦ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٣ دۆلارو ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی رابردوو نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٦٨ دۆلارو ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٥ دۆلار و ٤٣ سەنت بوو.