بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌قامی پێشمه‌رگه له پاركێكی پاریسی پایته‌ختی فەڕه‌نسا بكرێته‌وه، كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی ئه‌و شاره‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه ده‌بێت.
شاره‌وانی پاریس له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، به ئاماده‌بونی مه‌سعود بارزانی، ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس "وه‌ك رێزلێنانێك بۆ جه‌نگاوه‌رانی كورد، شه‌قامی پێشمه‌رگه ده‌كاته‌وه”.
دەشڵێت: پێشمه‌رگه كه هێزێكی شه‌ڕكه‌ری كوردستانی عێراقه، سیمبولی خه‌باتی گه‌لی كورده له پێناو مافه‌كانیان و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان.
باسی له‌وه‌شكردوه، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ، پاریس په‌یوه‌ندیی به‌هێزی له‌گه‌ڵ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌بووه، ساڵی ٢٠١٩ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و په‌یمانی دۆستایه‌تیی له نێوان دو شاره‌كه‌دا واژۆ كرد.
جەختیشی كردۆتەوە، "پاریس شانازی ده‌كات كه زیاتر له ٤٠ ساڵه میوانداریی ئینستیتیوتی كوردی ده‌كات، كه ناوه‌ندێكی بێهاوتای تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی كو‌لتور و زمانی كوردییه”.
دوێنێ مه‌سعود بارزانی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته پاریس و بڕیاره ئه‌مڕۆ به‌شداری له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی شه‌قامێك به‌ناوی پێشمه‌رگه بكات، كه هێمایه بۆ گیانفیدایی و قوربانیدانی پێشمه‌رگه.