وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هەینی ٥ی ئەیلول چارەنوسی ئەو هاوڵاتییە ئەمریکیە ئاشکرادەکات کە لە شەڕەکەی لالەزار دەستگیرکراوە.
عه‌قید سه‌لام عه‌بدولخالق، له‌لێدوانێكدا بۆ کەناڵێکی نزیک لە یەکێتی ڕایگەیاند'' هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی به ناوی برایان ویڵسن له شه‌وی شەڕەکەی لاله‌زاردا له ٢٢ی ئاب ده‌ستگیركراوه".
وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ برایان ویڵسن دانی به‌وه‌دا ناوه، كه خۆی سه‌ربه‌خۆ و به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی كه ئه‌مریكایه هاوكار بوه له دروستكردن و مه‌شق و راهێنانی مه‌یدانی به ''گروپێکی چه‌كداری نایاسایی به ناوی هێزی دوپشك''
لە کۆتایدا باسی لەوەشکردوە، هاوڵاتییە ئەمرکیەکە به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش ده‌ستگیركراوه و ئێستا له ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگیراوه و یاسای به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، زیاتر لە ١٠ ڕۆژ بەسەر شەڕی لالەزار تێپەڕیوە کە تێدا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر شەڕ لە نێوان چەکدارانی لاهور شێخ جەنگی و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، لە کۆتایدا لاهور دەستگیرکرا.