ژینگەپارێزێكی خۆبەخش كە لە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەی چەند رۆژێك لەمەوبەری مەریواندا بریندارببو، دوای چەند رۆژێك مانەوەی لە نەخۆشخانە، هەینی ٥ی ئەیلول گیانی لەدەستدا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ڕێبین گۆران كه به شێوه‌ی خۆبه‌خش هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانی مه‌ریوانیدا و برینداربو، ئه‌مڕۆ دوای ١٠ ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕێبین گۆران له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه گیانی له‌ده‌ستدا، كه خه‌ڵكی گوندی ساوای سه‌ر به شاری مه‌ریوان بوو، هاوکات بارودۆخی گشتی ته‌ندروستی ڕێبین گۆران له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردو تێكچو، له هه‌مان ڕۆژ چوه حاڵه‌تی كۆماوه.
ژینگەپارێزێكە وه‌كو خۆبه‌خش له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه‌ی "هانه‌شێخان و ده‌ره‌وران" سه‌ر به مه‌ریوان كه له كۆتایی مانگی رابردو بریندار ببوو.