قەرەسو: مامەڵەی تورکیا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری بە گوێرەی پرۆسەکە نییە


ئەندامێکی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە هەینی ٥ی ئەیلول ڕایگەیاند'' مامەڵەی ئاکەپە-مەهەپە و بەڕێوەچوونی ئێستای كارەكانی لیژنەی پەرلەمانی توركیا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری بە گوێرەی پرۆسەکە نییە.''

مستەفا قەرەسو، کۆبوونەوەکەی ٢٨ـی ئابی شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە ‘کۆبوونەوەیەک کە زۆر دواخرا‌ وەسف کرد.
وتیشی'' لەم پرۆسەیەدا کە بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا و چارەسەرکردنی پرسی کورد گرنگیەکی خۆی هەیە، دەبێت بە شێوەیەکی دروست لە ڕۆڵی سەرەکیی دانوستانکاری ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن."

قەرەسوو ئاماژەی بەوەکرد کە دواخستنی پرۆسەکە جێگەی قبوڵکردن نییەو ڕەخساندنی هەلومەرجی ئازاد و چالاک بۆ ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەیە بتوانێ کار بۆ بەرەوپێشچوونی چارەسەری بکات.

 ئەمە لە کاتێکدایە لە ئێستادا قۆناغێکی نوێی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەستیپێکردەوەتەوە و سەرجەن لایەنەکان هەوڵی سەرخستنی ئەو پرسە دەدەن بەڵام تادێت هانگاوە کردەیەکان زیاتر داودەکەون. 




PM:05:26:05/09/2025