هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی
ئیدارەی خۆسەری باکورو رۆژهەڵاتی سوریا لە بارەی قسەکانی بەخچەلی بە ئاخاوتنێکی
دوژمنکارانە ناوزەدی دەکات و، دەڵێت " هەڕەشەكانی باخچەلی زەنگی مەترسیی
شەڕێكی ناوخۆی سەرتاسەرییە".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئیلهام
ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی رۆژئاوای کوردستان، دەڵێت" هەر
هێرشێک یان ئەگەری روودانی شەڕێک، رەنگە ببێتە چەخماخەی پێشوییەكی گەورە لە
سەرانسەری وڵات".
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی رۆژئاوای
کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بەردەوامە سەرەڕای
نەبوونی ئەنجامێكی بەرجەستە، پرۆسەی سیاسی تەنها بە ئیرادەی خودی سوریاییەکان و
پشتیوانیی بونیادنەری نێودەوڵەتی سەرکەوتوو دەبێت.
ئیلهام ئەحمەد، داوای هێزە
نێودەوڵەتییەکان کرد لەبری ئەوەی گرژییەکان زیاتر بکەن، پشتیوانی لە پرۆسەکە بکەن،
جەختیشی لەوە کردەوە، ئیرادەی سورییەکان کلیلی چارەسەرە.
ئەوە لە کاتێکدایە هەندێک میدیای عەرەبی ئاماژەوە بەوە دەکەن کە هەسەدە هێزێکی زۆری پڕ چەکی رەوانەی ناوچە سنوریەکانی بەرامبەر تورکیا کردووە.