شەممە ٦ی ئەیلول لیژنەکانی قائیمقامیەت ئاماری کارو بەدواداچونەکانی لەمانگی هەشت بڵاوکردەوە.
ئاماژەبەوەکراوە، مانگی رابردوو لە سلێمانی نزیکی ٣٦ تۆن خۆراک و کەرەستەی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراوەو ٥ شوێنی کارکردنیش داخراون.
بەپێی ئەو ئامارەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویان کردووەتەوە ٦ هەزار و ١٤٩ سەردانیان لە سنوری شاری سلێمانی بازار و شوێنە گشتیەکانی ئەنجامیانداوەو پسوڵەی سەرپێچیان بۆ ٣٩٠ شوێنکار کردووە، هاوکات ٢١٦ حاڵەتی ئاگادارکردنەوە هەبووە.
لەو ئامارەدا هاتووە، لەم مانگەدا شەش حاڵەتی دادگا تۆمارکراوەو ٨ شوێنکار بەهۆی سەرپێچییەوە داخراون. ئەو شوێنانەشی کە رووبەڕووی داخستن بوونەتەوە بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بووە، بەو رێنمایانەی کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیان درابوون.