کەشناسێک ئاشکرایدەکات، کۆتای ئەم هەفتە یەکەم بارانی ئەم وەرزە لەناوچەکەدا ئەبارێت
ئاراس جەنار، شەممە ٦ی ئەیلول بڵاویکردەوە'' پێشبینی ئەکرێت لە رۆژی چوارشەمەوە ١٠ی ئەیلول، یەکەم نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست بۆ ئەم وەرزە ناوچەکانمان بگرێتەوە، پلەکانی گەرماش بەڕاورد بە ماوەکانی ئێستا زیاتر نزمببنەوە.''
هاوکات، لە کۆتای ئەم هەفتەیە بەتایبەت لە بەرەبەیانی رۆژی هەینیەوە ١٢ی مانگ لەگەڵ هاتنە ناوەوەی ناوەندی ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە پێشبینی ئەوە دەکرێت کە یەکەم بارانی ئەم وەرزە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ببارێت .