فوئاد حسێن: هەرێم و بەغدا لەسەر نەوت و داهاتی نانەوتی ڕێکدەکەون


وەزیری دەرەوەی عێراق، شەممە ٦ی ئەیلول، دەڵێت'' بە تەسەوری من لەم رۆژانەدا هەرێم و بەغداد لەسەر نەوت و داهاتی نانەوتی دەگەنە تەفاهوم.''

فوئاد حسێن. ڕایگەیاند'' حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر داهاتە نانەوتییەكان زۆر چونەتە پێشەوە، بەتەسەوری من ئیشاڵا ئەم رۆژانە ئەگەینە تەفاهوم.''

وەزیرە کوردەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر مەلەسەی نەوت كێشەكە ئەوە نەبوو لەنێوان حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان بێت یاخود لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و كۆمپانیا نەوتییەكان بێت، كێشەكە سێقۆڵی بوو.

فوئاد حسێن جەختیکردەوە لەوەی، لەم رۆژانەدا ئەگەنە نەتیجە كە تەفاهومێك هەبێ سێقۆڵی بێت، واتا لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی و كۆمپانیا نەوتییەكان.

ئەمە لە کاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلولدا مووچەی مانگی شەش وەردەگرن و تائێستا بەغدا و هەرێم نەگەشتونەتە چارەسەرێک بۆ کێشەکانی نێوانیان.




PM:05:16:06/09/2025