سۆمۆ: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان پەیوەستە بە کۆمپانیاکانەوە

سەرۆکی کۆمپانیای دەوڵەتی بەبازاڕکردنی نەوت ڕۆژی شەممە ٦ی ئەیلول، پشتڕاستی کردەوە کە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان پەیوەستە بە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانەوە.

عەلی نزار، سەرۆکی کۆمپانیای سۆمۆ لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند'' رێککەوتنی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان میکانیزمی وردی بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە دیاریکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، گەشبینین بەم ڕێککەوتنە و میکانیزمەکان، هیوادارین بەردەوام بین لە هەناردنەکردنەوەی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی بۆری تورکیا-جەیهانەوە. 

ئەم لێدوانەی سەرۆکی کۆمپانیای سۆمۆ دوای ئەوەهات کە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ شەممە ئاشکرایکرد، "پێشکەوتنی بەرچاو لە پرسی داهاتە نانەوتییەکان هەیە.'' 




PM:06:14:06/09/2025