دوای کۆنگرەکەیان، شەممە ٦ی ئەیلول سەرکردایەتی کۆمەڵ دووەم کۆبوونەوەی ئەنجامدا و پەیرەوی حزبەکەیان هەموار دەکەنەوە.
لە ڕاگەیەندراوی کۆمەڵی دادگەریی هاتوە'' بۆ رێكخستنی كاروباره‌كانی نێوخۆی كۆمه‌ڵ و ته‌شكیلاتی نوێی پاش كۆنگره‌ی پێنجه‌م، لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆ پێكهنێرا.''
هەروەها، پێشنیار‌و راسپاردەكان‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره، کە خستوویانه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، باس و خواسی لەبارەوە کرا.
دەقی راگەیەندراوی کۆمەڵەی دادگەریی:
به سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان، له شاری سلێمانی ئه‌نجوومە‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا، دۆخی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه‌كرا، هه‌روه‌ك سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ بۆ به‌غدا و دیداری له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی عێراق گفتوگۆی لەسەر كرا، "کە نابێت چیدی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باجی ململانێ سیاسییه‌كان بده‌ن".
هه‌روه‌ها بۆ رێكخستنی كاروباره‌كانی نێوخۆی كۆمه‌ڵ و ته‌شكیلاتی نوێی پاش كۆنگره‌ی پێنجه‌م، لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵ پێكهنێرا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئه‌و پێشنیار و راسپاردانه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره، کە خستوویانه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، باس و خواسی لەبارەوە کرا.