ئەمڕۆ شەممە لە هەڵەبجە لە گەڕەکی باخی میر تەرمی دایکێک و کچەکەی بە کوژراوی دۆزراونەتەوە.
ئەم دوو تەرمە کە کوژراون لاشەکانیان گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شارەکە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بوکوژەکە هاوسەری ژنەکە بووە
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند ئاماژە بەوە دەکات ٧:٢٠ خولەک لە بوونی دوو تەرم لە گەڕەکی باخی میر ئاگەدارکراونەتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی پۆلیس، ئەو دوو کەسەی کوژراون کچ و دایک بوون دایکەکە تەمەن ٥٤ ساڵ و کچەکە تەمەن ١٧ ساڵان.
بوکوژەکە هەڵهاتووەو تا ئێستا دەستگیرنەکراوەو چارەنووسی نادیارە.
تەرمی دایک و کچەکە لە دادپزیشکیی هەڵەبجەیە، ئەمشەو وتەبێژی پۆلیسی هۆکاری رووداوەکە رادەگەیەنێت.