لەبارەی ئەو هاوڵاتییە ئەمریكییەی لەشەڕەكەی لالەزاردا دەستگیركراوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت،" لە پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی هاوڵاتیانی ئەمریکا، هیچ شتێکی دیکەی لەپێشتر نییە".
رۆژی شەممە ٦ ی ئەیلول وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت " ئێمە پابەندبونی خۆمان بەیارمەتیدانی هاوڵاتیانی ئەمریکا کە گەشت دەکەن یان لەدەرەوەی وڵات نیشتەجێن، بەجیدی وەردەگرین. بەهۆی پاراستنی نهێنی و هۆکارەکانی دیکە، هیچ زانیارییەکی زیادەمان بۆ بڵاوکردنەوە نییە".
لەڕاگەیاندراوەكەدا هاتووشە " بەپێی ئەم فەرمانە جێبەجێکاریە، ئەو ئەکتەرانەی کە وەک سپۆنسەری دەستبەسەرکردنی نایاسایی دەستنیشان دەکرێن ڕووبەڕوی سزای قورس دەبنەوە لەوانە سزای ئابوری، سنوردارکردنی دەرکردنی ڤیزا، سنوردارکردنی یارمەتی دەرەکی و سنوردارکردنی گەشت بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەمریکی".
لەكاتێكدا، مارکۆ روبیۆ ئەوەی ئاشكراكردوە،" ٥ ئەیلولی ٢٠١٥ سەرۆک ترامپ فەرمانێکی جێبەجێکاری واژۆ کرد کە ڕێوشوێنی بێ وێنە دەگرێتەبەر بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئەو کەسانەی کە بەنایاسایی هاوڵاتیانی ئەمریکی لەدەرەوەی وڵات دەستبەسەردەکەن".