بکوژی دایک و کچەکەی هەڵەبجە دەستگیرکرا


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئاشکرایکرد ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکردووە کە شەوی ٦ ی ئەیلول لە پارێزگای هەڵەبجە هاوسەرو کچە ١٧ ساڵەکەی کووشت.

لە راگەیاندنی  بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزووردا کە ئەمشەو ٦ ی ئەیلول بڵاوکرایەوە هاتووە" ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە ئەمشەو ٦ ی ئەیلول لەپارێزگای هەڵەبجە بەهۆکاری کێشەی کۆمەڵایەتی کچ و خێزانەکەی خۆی دەکوژێت و دوای ڕووداوەکە هەڵدێت. 

ئاسایشی شارەزوور بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستبەجێ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ئەنجامدا، بەلێهاتووی کارمەندانی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە ٢ کاتژمێردا توانیان دەستگیری بکەن".

ئاسایشی شارەزوور دەشڵێت " هەرچەندە لەکاتی دەستگیرکردندا تۆمەتبار هەوڵی خۆکوشتنی دابوو". لەئێستادا تۆمەتباری بکوژ دەستگیرکراوە ولێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

شەوی ٦ ی ئەیلول لە هەڵبجە لە رێگای فیشەکەوە پیاوێک هاوسەر و کچەکەی دەکوژێت و هەڵدێت.




AM:12:31:07/09/2025