خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات و لەگەڵ بوونی تۆز.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە  کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

ئاماژەی بەوەشکرد کە سبەی دووشەممە کەشی ئاسمان  ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە .

هەولێر :  ٣٨ پلەی سیلیزی  

سلێمانی : ٣٨ پلەی سیلیزی

دهۆک :  ٣٨  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤١ پلەی سیلیزی 
 
زاخۆ  :  ٣٩ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٩ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٦ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان ٤٢ پلەی سیلیزی




AM:10:11:07/09/2025