مووچەی چەند مانگێکی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی وئانبووری هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە رۆژی دووشەممە بەشێک لە فەرمانبەران ٣ موجە وەردەگرن.

دەقی راگەیەنراوەکە: 

مووچەی چەند مانگێکی بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.   

ڕۆژی دووشەممە ( ٨ ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی حوزەیرانی 
 ساڵی ( ٢٠٢٥ ) و مووچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ساڵی ( ٢٠٢٤ ) سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری                              




PM:12:18:07/09/2025