سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستەیەكی بۆ بەرێوەبردن و سەرکردایەتیکردنی نەوەی نوێ دیاری کردوە.
بەپێی هەواڵێکی میدیای نزیک لە نەوەی نوێ کە یەک شەممە ٧ی ئەیلول بڵاویكردووەتەوە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێش دەستگیرکردن و حوکمدانی لە دادگای سلێمانی، حەوت کەسی وەک دەستەیەک دەستنیشان کردووە بۆ بەرێوەبردن و سەرکردایەتیکردنی جوڵانەوەکەو کاروبارەکانی هەڵبژاردن لە غیابی خۆیدادەستنیشان کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەگەڵ دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید دەستەکە دەستبەکاربووەو لەماوەی رابردوو و لە داهاتووشدا تا ئازادکردنی سەرۆکەکەیان دەستەکە جوڵانەوەکە بەڕێوە دەبەن.
بەپێ زانیارییەکان، دەستەکە پێکدێت لە هەریەکە لە هەردوو سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ لە عێراق و کوردستان (سروە عەبدولواحید و کوردەوان جەمال) هەروەها هەریەکە لە (رێبوار ئەورەحمان، کاوە عەبدولقادر، ئومێد محەمەد، سیپان ئامێدی، فاروق غەفور).
جوڵانەوەی نەوەی نوێ خاوەنی ١٥ کورسی پەرلەمانی کوردستان و ٩ کورسی پەرلەمانی عێراقەو لەئێستاشدا لە ئامادەکاریدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.