ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئاشكرایدەکات، عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە نزیکن لە ڕێککەوتن.
ئاژانسی ئەنادۆڵ لەزاری ئەحمەد بەرات چۆنکار، جێگری وەزیری وزەی تورکیا یەک شەممە ٧ی ئەیلول، بڵاویکردوەتەوە'' حکومەتی عێراق بە فەرمی ئاگاداریان کردون کە لەسەر پرسی هەناردنەکردنەوەی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان نزیکن لە رێککەوتن.''
ئەو بەرپرسەی تورکیاش ئاماژەی بەوەشکرد کە لەگەڵ عێراق لە گفتوگۆدان بۆ زیاترکردنی هاوکارییەکان لە بواری وزەدا و بۆ ئەم مەبەستە سەرقاڵی داڕشتنی ژێرخانی ئەو پەیوەندییانەین.
دەشڵێت" لە هەوڵی ئەوەداین کە هێڵی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا زیاتر پەرەی پێ بدەین و هاوکارییەکان لە بوارەکانی گازی سروشتی و کارەبا و پرۆژەی رێگەی گەشەپێدانیش بۆ گەشەپێکردنی ئەو پەیوەندییانە بەکاردەهێنین".
ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لەلایەن بەرپرسانی عێراق و هەرێمیش لێدوانی ئەرێنی لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت هەبوو، هەردولا پێشبینی ڕێککەوتنێکی نزیک دەکەن.