بۆ یەکەم جار حکومەتی سووریا پشتگیری زمانی کوردی دەکات

دوو شەممە ٨ی ئەیلول بۆ یەکەم جار لەنوێترین بڕیاردا، حکومەتی سوریا زمانی كوردیی كرمانجی بۆ پێگەی فەرمی زمانحاڵی خۆی زیادكردو لەمڕۆوە كاری پێكرا.

ئاژانسی هەواڵی ڕەسمیی سوریا ناسراو بە (سانا)، بۆ یەکەم جار شێوە زمانی کرمانجیی زمانی کوردی بۆ پێگەکەی زیادکرد.

بەڕێوەبەری ئاژانسەکەش دەڵێت'' پشتمان بەزمانە سەرەکیەکانی: ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئیسپانی، تورکی و کوردی بەستوە لە کارکردن لە ئاژانسەکەیان.'' 

هەروەها پێشتریش وەزیری ڕاگەیاندنی سوریا لەوبارەیەوە وتی'' لەتەلەفزیۆنی سوریادا، کار بۆ زیادکردنی زمانی کوردی دەکەین".
ئەم هەنگاوە کارنامەی حکومەتی کاتی سوریایەو ئەمەیش بۆ یەکەم جارە زمانی کوردی بۆ ئاژانسی ڕەسمیی دەوڵەتی سوریا زیاددەکرێت.
 




AM:12:03:08/09/2025