محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەرەو برۆکسل بەڕێکەوت.
رۆژی دووشەممە ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥ نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق
ڕایگەیاند" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بهیانی ئهمڕۆ
بەمەبەستی پێشکەشکردنی وتارێک لە بەردەم ئەنجومەنی باکوری ئەتڵەسی و لە
بانگهێشتێکی فەرمیدا لە لایەن ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆوە مارک ڕوتە، بەرەو
برۆکسل بەڕێکەو".
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەموو سێشەشەممان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی
عێراق بەڕێوەدەچێت و سبەینێش پێشبینی دەکرا تەوەرێکی گفتوگۆکان تایبەت بێت بە پرسی
نەوت ومووچەی هەرێم، بەڵام پێدەچیت
سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەهۆی سەفەری سودانی دوابکەوێت.