سەرۆکی پێشوی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند'' بە دڵنیاییەوە بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودهوڵهتیی دژی داعش دووبارە دەبێتە هۆکاری چالاک بوونەوەی داعش
مەسعود بارزانی، دوو شەممە ٨ی ئەیلول لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ فرانس ٢٤، باسی لەوەکرد، بە دڵنیاییەوە بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودهوڵهتیی دژی داعش، ڕووبەڕووی هەمان سیناریۆی ساڵی ٢٠١٢ دەبینەوە و داعش زیندوو دەبێتەوە.
بارزانی وتیشی'' داعش مەترسییەکی جیددییە و چەندین جار بە فەرمی ئەوەمان دووپات کردووەتەوە و ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی ئێمە."
سەبارەت بە دۆخی کوردانی ڕۆژئاوا دەڵێت'' نیگەرانم لەوەی دۆخی سووریا و پەیوەندییەکانی نێوان کورد و عەرەب خراپتر ببێت و وای لێ بێت دەستوەردانی دەرەکی ڕوو بدات، دەبێت کێشەکان چارەسەر بکرێن، بەڵام بە شهڕ نا، چونکە شهڕ چارەسەر نییە، هاوکات دەسەڵاتی نوێ دەبێت هەموو پێکهاتە جیاوازهكانی وڵاتهكهی و تایبهتمهندییهكانیان لەبەرچاو بگرێت."
مەسعود بازانی لە درێژەی چاوپێکەوتنەکە باسی لەوەکرد، تورکیا پشتگیری پرۆسەی ئاشتی و ڕێککەوتنی مانگی ئاداری نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات، بە هەمان شێوە ئێمەش پشتگیریی ئەو پرۆسەیە دەکەین.
لە لێدوانێکیشدا سەبارەت بە ئۆجەلان وتی'' پێم وایە ئەو هەڵوێستانەی ئێستا هەیە دەبێتە هۆی ئاشتی لە ناوچەکە و ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی ڕێبەری زیندانیكراویان.''