ئەمریکا و هاوپەیمانان هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن

هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە ناردنی هێز و كەرەستەی سەربازی بۆ ناوچەكانی ڕۆژئاڤای كوردستان و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات. 

ڕوانەگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ،  دووشەممە ٨ی ئەیلول بڵاویكردەوە، كاروانێكی ٣٠ بارهەڵگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەرەو بنكەی قەسرك لە باكوری حەسەكە بەڕێكەوتون.

ئاماژەی بەوەشكرد، كاروانەكە لە ڕێگەی دەروازەی سنوری وەلید لەگەڵ هەرێمی كوردستانی عێراق هاتونەتە ناو سوریاوە، كە باری قورسی ئامێر و كەرەستەی لۆجستی و سەربازیان هەڵگرتبو.


ڕوانەگەی سوری ئەوەشیخستەڕو، ژمارەی بارهەڵگرەكان لە ماوەی ٢٤ كاتژمێردا چونەتە ناوچەكانی ڕۆژئاڤای كوردستان، گەیشتوەتە ٥٠ بارهەڵگر كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە هێنراون.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ڕۆژئاوای کوردستان داعش هێشتا بەردەوامی چالاکی ئەنجام دەدات و مەترسی گروپەچەکدارەکان و هێرشەکانیشیان بەردەوامە. 




PM:10:31:08/09/2025