دووشه‌ممه، ٨ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٥، باره‌گای حزبی شیوعی كوردستان له قه‌ره‌هه‌نجیر ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێت و جگه له زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی و مرۆیی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، باره‌گای حزبی شیوعی كوردستان له شاره‌دێكه ڕووبه‌ڕووی ده‌ستڕێژی گوللـه بووه‌ته‌وه و ته‌قه‌ی لێ كراوه.
ڕووداوەکە بەم شێوەیە بووە کە ته‌قه‌رێك له‌ناو ئۆتۆمبیلێك ته‌قه‌ی له باره‌گاكه كردووه و دوای ده‌ستڕێژی گوللـه‌ش، به‌ره‌و شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.
هاوکات، به پێی لێكۆڵینه‌وه و ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و ڕووداوه ته‌نیا زیانی ماددی به باره‌گاكه گه‌یاندووه و هیچ زیانێكی گیانی و مرۆیی نه‌بووه.