سبەی چوار شەممە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجام دەدات.
بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، بڕیارە رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە لەسەر سێ تەوەر گفتوگۆ دەکەن بەڵام پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کارنامەی دانیشتنەکەدا نییە.
ئەو تەوەرانەی بڕیارە لە کۆبونەوەکە باسی لێبکرێت یەکەم پێشنیازی یاسای راژەو خانەنشینی پێشمەرگەیە لە پاشان پێشنیازی وەزارەتی دارایی تایبەت بە قەرزو پێشەنەکان.
هەروەها، لەگەڵ ئەو دوو تەوەرە پرسی رێکخستنەوەی رێکارو رێنماییەکانی تایبەت بە باج لە کۆبونەوەکە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.