لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران سودانی بریاریدا پرسی مووچە بە ئەنجومەنی دەوڵەت بسپێرێت.
سێشەممە ٩ی ئەیلوول کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو و تێیدا لەسەر پرسی مووچە بڕیاردرا.
بە گوێرەی زانیاری میدیای پارتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆنووسی هاوبەشی هەردوو شاندی دانووستانکاری لەبارەی پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خۆی بردە کۆبوونەوەکە، بەڵام نەتوانرا یەکلا بکرێتەوە چەند بۆ حکومەتی عێراق بێت و چەند بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، بۆیە بڕیار درا پرسەکە بە ئەنجوومەنی دەوڵەت بسپێردرێت بۆ یەکلاکردنەوەی.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەنجوومەنی دەوڵەت دادوەرییە و هاوشێوەی ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستانە، ئەنجوومەنەکە هەر بڕیارێک بدات دەبێت هەردوولا، حکومەتی کوردستان و حکومەتی عێراق پێیەوە پابەند بن.