ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ راگەیەنرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی خوولی دووەمی تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕاگەیاند.

وەزارەتی پەروەردە لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، خوێندکارانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی لەئیستادا دەتوانن ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS وەربگرنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن و پەڵپ (اعتراچ) لە ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ۱۰ی۹ی۲۰۲٥ دەست پێدەکات تاکو ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ۱٥ی۹ی۲۰۲٥ ، خوێندکاران دڵنیادەکەین بەوردی کار لەسەر پەڵپەکان دەکەین.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجام خوێندكاران دەتوانێت لە پاش کاتژمێر ١١ ی شەوەوە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە فۆرمی وەڵام (سۆما)ی سەرجەم ئەو بابەتانەی تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام داوە ببینێت.

https://soma.azmwnakan.com





PM:09:51:09/09/2025