١٤ کۆچبەری نایاسایی لە هەرێمی کوردستان دەستگیردەکرێن



چوارشەممە ١٠ی ئەیلول، دەزگای ئاسایشی هەرێم باندێکی بازرگانی کۆچبەری نایاسایان دەستگیرکردوە.”
 
ئاسایش دەڵێت” توانراوە بازرگانێکی هێنانی کۆچبەری نایاسایی و ٦ تۆمەتباری هاوکاری دەستگیربکەن و لەچالاکییەکەدا ١٤ هاوڵاتی کۆچبەری نایاسایی لەکاتی هێنانیان بۆ هەرێمی کوردستان دەستگیرکران کە لەناو بارهەڵگرێکدا شاردرابوونەوە..”

دەقی راگەیەندراوی ئاسایش:

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی کۆچبەری نایاسایی ڕادەگەیەنێت.

بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایش، بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان، توانیان بازرگانێکی هێنانی 
کۆچبەری نایاسایی و ٦ کەس بەتۆمەتی هاوکاریکردنی دەستگیربکەن.

دوای بەدواداچوون و چاودێری ورد و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر باندێکی بەقاچاغ هێنانە ناوەوەی هاوڵاتی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان، بەبڕیاری دادوەرەی لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانرا شەوی ٢٠٢٥/٨/١٤ بازرگانێکی هێنانی کۆچبەری نایاسایی و ٦ تۆمەتباری هاوکاری دەستگیربکەن و لەچالاکییەکەدا ١٤ هاوڵاتی کۆچبەری نایاسایی لەکاتی هێنانیان بۆ هەرێمی کوردستان دەستگیرکران کە لەناو بارهەڵگرێکدا شاردرابوونەوە.

لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی ٣٩ لەیاسای مانەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی




PM:08:55:10/09/2025