چوارشەممە ١٠ ی ئەیلول، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق کرد.
لە دیدارێکدا کە هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و تۆماسۆ سانسۆنی کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە کرا.
بەپێی ڕاگەیندراوەکە بافڵ باسی لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا کرد و وتی " لە هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان بەردەوامین و هیوادارین هەموولایەک پابەندی رێککەوتنەکان بن.”
لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند” هیوادارم گفتوگۆکانی شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە زووترین کاتدا بگاتە ئەنجام و حکومەتێکی خزمەتگوزار پێکبهێنرێت.”
ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا بەغدا و هەرێم نەگەشتونەتە ڕێککەوتن و چارەنوسی مووچەی هەرێمی کوردستان نادیارە.