پەرلەمانتارێک مەرجی نوێی عێراق بۆ ناردنی مووچە ئاشکرادەکات

پەرلەمانتارێک مەرجی نوێی بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات. 

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق پێنجشەممە ١١ی ئەیلول ڕایگەیاند'' لە ئێستادا عێراق داوای ئەو نەوتە دەكات كە كۆمپانیا ناوخۆییەكان بەرهەمی دەهێنن بەجۆرێك ٥٠ هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی ناوخۆیی گلبدەنەوە.'' 

سروە محەمەد، لەبارەی مەرجی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە دەڵێت'' ئێستا بابەتێكی نوێ‌ هاتووەتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە عێراق داوای ئەو نەوتە دەكات كە كۆمپانیا ناوخۆییەكان بەرهەمی دەهێنن بەجۆرێك ٥٠ هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی ناوخۆیی گلبدەنەوە.''

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر هەرێم پابەندی ئەو داواکارییە بێت ئەوا پێدەچێت بتواندرێت عێراق نەرمی بنوێنێت لەناردنی ئەو مووچانەی كە ماون بە پێچەوانەشەوە ئەگەری ناردنی پارەی مووچە زۆر كەمدەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا بەغدا و هەرێم نەگەشتونەتە ڕێککەوتن و چارەنوسی مووچەی هەرێمی کوردستان نادیارە.




PM:12:23:11/09/2025