بەپێی پێشبینی شارەزایەكی كەشناسی لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو یەكەم بارانی پاییزی ئەمساڵ لە ناوچە جیاجیانی هەرێم دەبارێت.
لەمبارەوە پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی دەڵێت، بەگوێرەی پێشبینییەكان لە هەرێمی كوردستان هەفتەی داهاتوو یەكەم بارانی ئەمساڵ دەبارێت.
روونیدەكاتەوە كە ئەو بارانە لە بەشێكی ناوچە سنوورییەكان، ناوچەی شاخاوی و ناوچەی جیاجیا دەبارێت.
هەر ئەمرۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی كەشی رایگەیاند كە ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١ی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە.