سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەخت لە بەردەوامی ڕێگە و باوەڕەکانی دەکاتەوە.
پێنجشەممە ١١ی ئەیلول شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە زیندان بم یان دەرەوە، بە تەنها بم یان لەگەڵ ئێوەدابم، دەنگ وڕەنگمان لەئێوە بگرن یاخود لەگەڵتان ئامادەبم، یەک زەڕە لە بیروباوەڕ و ئیرادەمان ناگۆڕێت و کەمناکاتەوە، تا ئەو ڕۆژەی کۆتایی بەم حکومڕانیە خراپە دەهێنین و ژیانێکی باش بۆ میلەتەکەمان فەراهەم دەکەین".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحید هاتووە" متمانەی تەواوم بە خەڵک وهاوڕێکانم هەیە کە لە دوو مانگی داهاتوودا نەک پاشەکشە ناکەن و سڵ ناکەنەوە بەڵکو بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە ڕووبەڕووی زوڵم و ناحەقی دەبنەوە و لەم هەڵبژاردنەدا تەپڵ بەم دەسەڵاتە لێدەدەن".