ئێوارەی ئەمڕۆ خانەوادەیەک لە سنووری کەرکووک دەستڕێژی گولـلە لە یەکتر دەکەن و بەهۆیەوە دوو برا گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی ئەیلول بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لە نێوان خانەوادەیەک لە سنووری گوندی پەلکانە لە قەزای دووبزی سەر بە کەرکووک تێلهەڵچوونێک ڕوویدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە بەهۆی شەڕەکەوە دوو برا گیانیان لە دەستداوە و سێ کەسیش بریندارن، بکوژ ئامۆزای قوربانییەکانە و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕۆیشتووە، تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە.