پۆلیسێك لە دادگای كەلار كۆتایی بە ژیانی‌ هێنا

بە وتەی پۆلیسی گەرمیان بەیانی‌ ئەمڕۆ كارمەندێكیان لەكاتی ئەركدا لە دادگای بەرایی كەلار كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەكاتی ئەركدا كارمەندمان (سەباح تاهیر قادر) لەدایكبووی ١٩٧٨ دانیشتووی ناحیەی رزگاری دوای ئەوەی پەیوەندی بەدەوامەوە كردووە كە ئەركی پاسەوانی دادگای بەرایی كەلار بووە، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف فیشەكی بەخۆیەوە ناوە و لەئەنجام دا گیانی لەدەست داوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: لە ئێستادا بەمەبەستی توێكاری تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی قەزای كەلار كراوە.

راشیگەیاندووە كە "پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكردۆتەوە و لەسەر هۆكاری رووداوەكە دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە".




AM:11:40:12/09/2025