بازرگانی هەرێم: سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراک دابەش دەکرێت

دەستکراوە بە دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراک و بەشە ئاردی حەوتەمی ئەمساڵ، کە ئاردەکە کوالێتیی زۆر باشە بۆ بەکارهێنان.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، "دەستمانکردووە بە دابەشکردنی بەشەخۆراک و ئارد بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان”.

باسی لەوەشکرد: "سەبەتەی خۆراکەکە هی مانگی پێنجە، ئاردەکەش هی مانگی حەوتە، ئاردەکە زۆر باشە بۆ بەکارهێنان و کوالێتیی بەرزەو پێشتریش تاقیکراوەتەوە”.

بەشەخۆراکی مانگانە پێکهاتووە لە برنج، شەکر، نیسک، لەتکەنۆک و زەیت پێکهاتووە.




PM:01:51:12/09/2025