ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی ئەنەکەسە رایگەیاند" پڕۆژەیەکمان بۆ چونەناو ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشکەش بە مەزڵوم عەبدی کردوە".
هەینی ١٢ی ئەیلول سلێمان ئاسۆ، ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی ئەنەکەسە بە میدیاکانی راگەیاند" دیدارێکمان لەگەڵ مەزلوم عەبدی ئەنجامداوە و پڕۆژەیەکمان بۆ چونەناو ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشکەش بەناوبراو کردووە".
وتیشی" مەزلوم عەبدی پڕۆژەکەی پێباش بووە، وتویەتی دەیخەمە بەردەم پەیەدە و لایەنەکانی نێو ئیدرەی خۆسەر بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەپێی هەندێ سەرچاوە بەشێک لە پڕۆژەکەی ئەنەکەسە، تێکەڵکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژە، لەگەڵ هەسەدە.