روسیا.. بوومەلەرزەیەکی بەهێز رووویدا و هۆشداری تسونامی دەدرێت

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ پلەی ڕیختەر، لە نیمچە دوورگەی کامچاتکا ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا ڕووی دا.

ئەمڕۆ شەممە، ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا  (USGS)، بڵاویکردەوە، چەقی بوومەلەرزەکە لە دووری ١١١ کیلۆمەتری نێوان دوورگەکانی پێترۆپاڤلۆسک-کامچاتکا بووە.

بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە، بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٧.٤ پلەی ڕیختەر و لە قوڵایی ٣٩.٥ کیلۆمەتری توێکڵی زەوی بووە.

لە ٣٠ تەممووزیش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٨.٨ پلەی ڕیختەر لە ناوچەکە ڕووی دابوو.

تا ئێستا لە هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکان بوومەلەرزەکە ڕانەگەیاندراوە.



AM:09:38:13/09/2025