نەوەی نوێ لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای دەکات لە كابینەی داهاتوی حكومەتی عێراق دەكەن بەشداری دەکەن و لەوێوە كاردەكەن بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی هەرێم.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەشداری لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەکەین و لەناو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکەین.
بەڵێنیشی داوە، سەرجەم موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم لەڕێگای بانکەکانەوە تەوتین دەکەن و کێشەی دواکەوتنی موچە لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێدەهێنن.
هەروەها هاتووە "کارێک دەکەین کە پارتی و یەکێتی نەبنەوە بە نوێنەری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە بەغداو سەرکێشی بە موچە و قوت و ژیان و داهاتوی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەوە بکەن".
نەوەی نوێ دەڵێت لە حکومەتی داهاتووی عێراق هەوڵدەدەن: پێشینەی هاوسەرگیریی بۆ سەرجەم گەنجان، قەرز بۆ پرۆژەی بچوک و مامناوەند بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و خاوەن بەهرەکان، سولفەی عەقار بۆ سەرجەم کرێنشینانی هەرێمی کوردستان لەڕێگای حکومەتی عێراقی و بانکە عێراقییەکانەوە جێبەجێ بكەن.