ئۆجەلان نامەیەك ئاراستەی سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی سوریا دەکات

بە پێی وتەی دەستەی دەستپێشخەریی سوریا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجەلان، ئۆجەلان نامەیەكی بۆ كەسایەتی و سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی سوریا ناردوە.

لەمبارەوە فەرزەندە مونزیر، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی دەستپێشخەریی سوریا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجەلان، ئەمڕۆ شەممە، بە ئاژانسی هاوار نیوزی وتوە، ئۆجەلان نامەیەكی بۆ كەسایەتی و سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی سوریا ناردوە.

ئاماژە بەوەش دەکات کە نامەكە گەیشتۆتە دەست ئەمان و بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا بیگەیەننە دەست كەسایەتی و سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی سوریاو نامەكەش بۆ رایگشتی بڵاوبكەنەوە.

تا ئێستا ناوەرۆکی نامەکە ئاشکرا نەکراوە.





PM:12:36:13/09/2025