ئەمڕۆ شەممە ١٣ی ئەیلول، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە کەرکوک گیانلەدەستدانی شەش کەس و برینداربوونی کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
سامان یابە، وتەبێژی تەندروستیی کەرکوک راگەیاند، سەرەتای رووداوەکە چوار کەس دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
دواتر دووان له بریندارهكان گیانیان لهدهست دا و بهوپێیهش ژمارهی ئهوانهی له رووداوهكهدا گیانیان لهدهست دا بهرزبووهوه بۆ شهش كهس.
رووداوەکە نزیک هەفتەبازاڕی کەرکووک روویداوە، کاتێک شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشاوە.
ناو و تەمەنی چوارکەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە بریتین لە:
ئوسامە تاریق تاهیر، تەمەن ٢٤ ساڵ
یوسف ئومێد لەتیف، تەمەن ٢٠ ساڵ
سەنعان حەبیب ساڵح، تەمەن ٤٥ ساڵ
سەعید رەشید محەممەد، تەمەن ٦٧ ساڵ