سەرۆکی کاتی سوریا دەڵێت" کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەرش و بڵاون و هەسەدە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەی کورد ناکات، بۆیە ناتوانین بڵێین ئەوان نوێنەری هەموو ناوچەکە دەکەن، چونکە پێکهاتەی کورد لە ناوچەیەکی فراواندا پەرش و بڵاون".
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی باسی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و ڕایگەیاند" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەندێک لایەن هەن کە باس لە ناناوەندیی یان دابەشبوون دەکەن، ئەوانیش هێزەکانی قەسەدە (هێزەکانی سووریای دیموکرات)ن، لە کاتێکدا پێکهاتەی عەرەبی لەو ناوچەیە زیاتر لە ٧٠٪ی دانیشتووان پێکدەهێنێت".
سەرۆکی کاتی سوریا دەشڵێت" هەسەدە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەی کورد ناکات، بۆیە ناتوانین بڵێین ئەوان نوێنەری هەموو ناوچەکە دەکەن، چونکە پێکهاتەی کورد لە ناوچەیەکی فراواندا پەرش و بڵاون".
ئەحمەد شەرع ڕاشیگەیاند"سووریا دەستبەرداری زەڕەیەک خاکی خۆی نابێت. ئەمە سوێندێکە کە لەبەردەم خەڵکدا خواردوومانە، کە پارێزگاری لە هەموو خاکی سووریا بکەین و سووریا یەکگرتوو بێت. زۆر ڕێکاریش هەن تاوەکو دەگەین بەو ئامانجە".