تیمی هەژماری من لەبارەی کیشەکانی بانکی TBI روونکردنەوە دەدات

هەژماری من لە کێشەکانی بانکی TBI دەکۆڵێتەوە کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی دروستببوون.

شەممە ١٣ی ئەیلول تیمی هەژماری من لەبارەی کێشەکانی بانکی TBI بە میدیای پارتی راگەیاند"  ئەم هەفتەیە بەدواداچوون لەسەر گرفتەکانی  بانکی TBI  دەستپێدەکات"، دەشڵێت" کاتی پێویستە بۆ ئەوەی بڕیارێک لەسەر ئەو بابەتە بدرێت."

لەلایەکی دیکەوە بەهۆی گرفتی ئەو دواییەی ATM ـەکانی بانکی TBI، وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیێنراوێکدا جەختیکردەوە لەوەی TBI دەبێت وەبەرهێنانی زیاتر بکات لە ژێرخانەکەی تاکو ڕێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتی لەمشێوەیە و ستافەکەیان زیاتر بکات، تاوەکو کارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بانکی TBIـی عێراقی ساڵی ڕابردوو وەک یەکەم بانکی حکومی عێراقی هاتە نێو پڕۆژەی هەژماری من، بەشێکی زۆری مووچەخۆرانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەڕێگەی ئەو بانکەوە لەهەژماری من تۆمارکراون، بەڵام بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی شەش ڕووبەڕووی گرفت بوونەوە لەبەردەم ئامێرەکانی ATMـی ئەو بانکە.






PM:05:38:13/09/2025